
دوێنێ سێشەممە، ٢٥ ی ئاب لە مەڵبەندی نەینەوای حیزبی شیوعیی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی حیزب کرا کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان (ئەبو کاروان) سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و ڕێبەر ئامێدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هاوڕێ ڕێباز لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و هاوڕێیان كۆچەر بەختیارو د شەپۆل .
لە دیدارەکەدا، کە ژمارەیەک لە کادر و لێپرسراوانی حزب ئامادە بوون، دۆخی سیاسی و ڕێکخراوەیی ناوچەکە هەڵسەنگاندنی بۆ کرا. شاندی حیزب جەختیان لەسەر پەرەپێدانی کارەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ لایەنەکان و خەڵکی دەڤەرەکە کردەوە. لای خۆیانەوە، سەرکردایەتی و ئەندامانی مەڵبەندی نەینەوا خۆشحاڵی خۆیان بەم بەسەرکردنەوەیە دەربڕی و ڕەوشی کارکردنیان لە مەڵبەندەکە خستەڕوو. کۆبوونەوەکە لە کەشوهەوایەکی هاوڕێیانەدا بەڕێوە چوو و تیشک خرانە سەر ئەرکەکانی قۆناغی داهاتوو لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی ناوچەکە.
