
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 11:00 حیزبی شیوعی کوردستان، دژ بە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و ململانیە سیاسیەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، لە زاخۆ تاکو خانەقین، ناڕەایەتی دەرببڕێت.
ماوەی سێ ڕۆژە حیزبی شیوعی داوا لەلایەنە سیاسی و چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەکات، بەشداری ناڕەزایەتیەکە بکەن و ڕووبەڕووی دۆخی دروستکراوی کوردستان ببنەوە.
