
ئەمریکا لە ڕێگەی نێردە تایبەتەکەیەوە، جەخت لە سەر هەرێمێکی بەهێزو یەکگرتوو دەکاتەوە.
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا و عیراق، بە پارتی و یەکێتی ڕاگەیاندووە، کە ئەوان وەک ئەمریکا
پشتگیری لە هەرێمێکی کوردستانی بەهێز و یەکگرتوو دەکەن.
پەیامەکەی باراک، لە ڕێگەی پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر و دیدارێکی لەگەڵ دەرباز کۆسرەت ڕەسول عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەهەردوو حیزبەکە دراوە.
