
- چونکە کوردستان وەک ئەڤغانستانی سەردەمی تالیبانی لێ هاتووە.
- چونکە ئیسلامییەکان کە بەشێک نین لە مرۆڤایەتیی هاوچەرخ و سەر بە خێڵی دیناسۆرن، دەستوور بۆ داهاتوومان دەنووسنەوە.
- چونکە لە قۆناغی پۆستمۆدێرنیزمدا، کولتووری دوورگەی عەرەبی سەروەختی جاهیلی سەروەرە.
- چونکە بانگ بەئاشکرا و لە بڵندگۆوە دەدرێت، نەک بە نهێنی و لە کوولەکەی تەڕدا.
- چونکە دەنگی بڵندی ناسازی مەلای گەڕەک کە باسی عەزابی قەبر و ئاگری دۆزەخ دەکات، خەڵکی هەراسان کردووە.
- چونکە پارشێوان دەهۆڵکوت خەو لە چاوان دەزڕێنێت.
- چونکە گوێ لە هەر ڕادیۆیەک دەگریت، سەیری هەر تیڤییەک دەکەیت، میوانی بەرنامە، مەلایە.
- چونکە ئەوە مەلایە لە هەولێر حوکم دەکات، نەک مەلایی.
- چونکە ئیسلام نە توانای گۆڕینی واقیعی تاڵی هەیە، نە چارەسەری گچکەترین کێشەی لەکنە.
- چونکە ئیسلام دەستی زبری وەردەداتە نێو هەناوی هەموو لایەنە تایبەتییەکانی ژیانەوە.
- چونکە داعشی بێدار لە هەموو شارێکی کوردستاندا هەیە.
- چونکە لە (پارکی ئازادی)یشدا، ماچ ئازاد نییە.
- چونکە کە دەمرین بە دارتەرمێکی لە ئاودەستدا هەڵگیراوی، کاسبوو بە بۆنی پیس، بۆ گۆڕستانمان دەبەن.
- چونکە ئەو پرسیارانەی گوایە لە قەبردا دەکرێن، بە زمانی عەرەبین.
- چونکە پەڕینەوە لە زەریای ئیجە، ئاسانترە لە پەڕینەوە بەسەر پردی لە موو باریکتر و لە مووس تیژتری سیراتدا.
- چونکە ئەو مەلا و بانگخوازانەی بەئاشکرا دەرسی ڕەوشتی باش دەڵێنەوە، بەنهێنی کەس لەوان بەدئاکارتر نییە.
*
