
حەمەسەعید حەسەن
تریستان تزارا
ڕۆژنامه‌یه‌کی ده‌هێنا
گوتارێکی لێ هه‌ڵده‌بژارد
لێی ده‌کرده‌وه
یه‌ک یه‌ک وشه‌کانی ده‌بڕی
له‌نێو تووره‌که‌یه‌کی ده‌کردن
تووره‌که‌که‌ی ڕاده‌وه‌شاند
یه‌که یه‌که وشه‌کانی ده‌رده‌هێنا
له ته‌نیشت یه‌کدییه‌وه ڕیزی ده‌کردن
به نرخی شیعر به خوێنه‌ری ده‌فرۆشت
ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ نیشتمان
پرێسکۆنفرانسێک ده‌به‌ستم
هه‌موو حیزبه‌کان بانگ ده‌که‌م
له‌سه‌ر پارچه‌کاغه‌زی جیا جیا
یه‌ک یه‌ک ناویان ده‌نووسم
ناوه‌کانیان ده‌خه‌مه نێو تووره‌که‌یه‌که‌وه،
داوا له نوێنه‌ری گچکه‌ترین حیزبیان ده‌که‌م
دوای ڕاوه‌شاندنی تووره‌که‌که
به چاوی نووقاوه‌وه
ناوێک ده‌ربهێنێت
ناوی هه‌ر حیزبێکی به ده‌سته‌وه هات
خۆم لای ئه‌و حیزبه ناونووس ده‌که‌م
ئه‌وی گاڵته‌ی به شیعری تزارا هاتبا
پێی ده‌گوت عه‌وام
ئه‌وی فشه‌ی به‌م هه‌نگاوه‌م بێت
ناوی ده‌نێم کاڵفام
*
(*) تریستان تزارا (١٨٩٦ له ڕۆمانیا هاته دنیاوه و ١٩٦٣ له فه‌ره‌نسا کۆچی دوایی کرد.) شاعیرێکی داداییست بوو، داداییزم بزووتنه‌وه‌یه‌کی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی بوو، له دژی یه‌که‌مین جه‌نگی دنیاگره‌وه و دووڕوویی سه‌ری هه‌ڵدا.