حەمەسەعید حەسەن

 

کە خۆر پرشنگی دەنێرێ

بۆ گۆی زەوی

نە گوێ دەداتە نیشتمان

نە پلە و پایە، نە ڕەگەز

نە ڕەنگی پێست و نە زمان

*

هێشتا زمان

لەناو هێلکەی مێژوودابوو

ئایین سەری هەڵنەدابوو

خۆر هەر خۆرەتاوی دەنارد

شەماڵ، شنە

هەور، باران

زەریا ئاوی دەبەخشییە

هەموو جیهان

*

من نازانم

کەی بەستەڵەکی جیاوازی دەتوێتەوە

بەڵام هەموو شەوێ خەوێ

دەبینم بە ئەو ڕۆژەوەی

باڵی بەرینی یەکسانی

سەراپای ئەم سەرزەمینە

بگرێتەوە

*

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا