
كۆمه‌ڵگە (Society)، یه‌كێكه له چه‌مكه مۆدێرنه‌كان كه پێش مۆدێرنه‌ش به فۆرمی تر هه‌بووه. ئه‌مڕۆ هه‌موو تاكێك، بێ هه‌ڵوه‌سته‌ی زۆر، وشه‌كه بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه به‌كارده‌هێنێت كه له‌گه‌ڵیدا ده‌ژین. هه‌تا گه‌ر ئه‌م كۆیه وه‌ك كۆیه‌كی زۆر یه‌كانگیریش نه‌بینێت، هه‌ر وشه‌كه‌ی بۆ به‌كاردێنێت. ئه‌مه خۆی خه‌سڵه‌تێكی به‌رایی مۆدێرنه‌شه، كه مرۆی كوردیش به هه‌موو دژیه‌كییه‌كانیه‌وه تێیدا ده‌ژی.
كۆمه‌ڵگە چه‌مكێكه له زۆر ڕووه‌وه مایه‌ی لێڕامانه و تێڕامانه. یه‌ك له‌و گۆشانه ئه‌وه‌یه كه بزانین كۆمه‌ڵگە له درێژه‌ی مێژووه‌كه‌ی خۆیدا دوو جووڵه‌ی سه‌ره‌كیی بڕیوه. یه‌كیان، كۆمه‌ڵگەی كلاسیكه كه زۆرجار له‌ژێر ناوی جڤات (كۆمیونیتی)دا ناوی دێت، ئه‌ویتریش كۆمه‌ڵگەی مه‌یله‌و مۆدێرنه كه به "سۆسایه‌تی" ناوده‌برێت. له جڤاتی پێشمۆدێرندا، كۆمه‌ڵگە بریتییه له سیسته‌مێكی ڕێك و یه‌كانگیر، هه‌ر ئه‌ندامێك "به زاتی خۆی" نوێنه‌ره‌وه‌ی جڤاته‌كه‌یه‌تی، وه‌ك بڵێی هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی سرووشتی بۆی دانراوه. مرۆ كاتێك دایالۆگه‌كانی ئه‌فلاتوون ده‌خوێنێته‌وه، له‌م هارمۆنییه‌ته سرووشتی و زاتییه تێده‌گات.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێ ده‌خه‌ینه ناو مۆدێرنه و سه‌رده‌می مۆدێرنه‌وه، واته له‌و چه‌ند سه‌ده‌یه‌ی دواییدا، تێده‌گه‌ین كۆمه‌ڵگە ئه‌وه‌نده‌ش سرووشتی نییه. شتێك نییه گه‌ردوون پێشكه‌شی مرۆڤه‌كانی كردبێت. به‌ڵكو داهێنراوی مرۆڤ خۆیه‌تی، شتێكه پێكه‌وه‌ده‌نرێت، و به‌جۆرێك له جۆره‌كان فه‌یكه. فه‌یك به واتای خراپ نا، به‌ڵكو به‌و واتا ئه‌رێنی یان ئاساییه‌ی كه شتێك هه‌یه ده‌ستكرده. هه‌ندێ له بیرمه‌ندانی سه‌ره‌تای مۆدێرنه، ئه‌و دۆخه‌ی پێشوو ناوده‌نێن "دۆخی سرووشتی". بۆ نموونه هۆبز و لۆك و ئه‌وانه، باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن مرۆڤ له دۆخی سرووشتییه‌وه ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ جۆرێك له په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه له ده‌وڵه‌تدا كۆتایی دێت. ترس له دۆخی سرووشتی و ئاژاوه وایكردووه بنیام سه‌ربنێت به‌یه‌كتره‌وه و كۆمه‌ڵگە درووستبكات.
دواتریش كه كۆمه‌ڵگەی مۆدێرن ئاڵۆزترده‌بێت، ئاڵۆزتریش تیۆریزه‌ده‌كرێت. له‌وانه هیگڵ فه‌لسه‌فه‌ی ماف داده‌هێنێت و یاسا شاراوه‌كانی ئیشكردنی كۆمه‌ڵگەی مۆدێرن ده‌دۆزێته‌وه، یاخۆ به مانایه‌كی تر له میانی دۆزینه‌وه‌دا داده‌هێنێت. پێشتر یان خێزان (و دۆخی سرووشتی)ت هه‌یوو، یان ده‌وڵه‌ت وه‌ك نوێنه‌ری گشت خێزانه‌كان. به‌ڵام هیگڵ، به‌پێی دیاله‌كتیكه‌كه‌ی خۆی، كۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نیی دۆزییه‌وه كه ڕووبه‌رێكه له‌نێوان خێزان و ده‌وڵه‌تدا. واته كۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی، كتومت به‌و مانا میتافۆرییه نایه‌ت بڵێین واته كۆمه‌ڵێكی شارستانی و ناوه‌حشی. به‌ڵكو فه‌زایه‌كه كه تاك له خێزان دێته‌ده‌ره‌وه، به‌ڵام له ده‌وڵه‌تیشدا ناتوێته‌وه. فه‌زای گشتی، بازاڕ، ڕۆشنبیری، شه‌قامی كه‌لتووری، ئاڵوگۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی جۆراوجۆر و هتد له ڕه‌گه‌زه‌كانی كۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نیین. واته له‌نێوان عه‌شقی په‌تیی خێزان و فه‌رمانی ئه‌بستراكتی ده‌وڵه‌تدا، ڕووبه‌رێك هه‌س پێویستییه كه‌سییه‌كانی تیا ئاڵوگۆڕده‌كرێت.
له ڕوانگه‌ی ده‌روونشیكارییه‌وه، كۆمه‌ڵگە وه‌ك درێژه‌ی ئه‌و شته داده‌نرێت كه پێی ده‌ڵێین كه‌لتوور (شارستانییه‌ت). ئێمه بوونه‌وه‌رێكی ته‌واو سرووشتی نین (ئید)، ته‌نانه‌ت تاكێكی ڕووتی دابڕاویش نین (ئیگۆ)، به‌ڵكو ئه‌و دووانه و ڕه‌گه‌زی سێیه‌میشین كه ڕێسا و ئاڵووێری چه‌ندلایه‌نه‌یه (سوپه‌رئیگۆ). واته سوپه‌رئیگۆ، بریكاری كۆمه‌ڵگەیه له‌ناو ئێمه‌دا، ئێمه له‌وپه‌ڕی ته‌نیاییشدا پارچه‌یه‌ك كۆمه‌ڵگەمان خستووه‌ته نێو خۆمانه‌وه كه جاروبار لێشی لاده‌ده‌ین.
كۆمه‌ڵگە، ئه‌و "گشت"ـه‌یه كه به‌سه‌ر به‌ش و كاركرد و میكانیزمی جۆراوجۆردا دابه‌شبووه.
