
شاندێکی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا (PYDKS)، سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعیی کوردستانیان كرد، هه‌ردوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد له ناوچه‌كه كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 23/2/2026، شاندێکی باڵای پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا (PYDKS)، كه پێكهاتبوون له د. ئازا ئەحمەد، جێگری سکرتێر، ویستی مستەفا، ئەندامی کۆمیتەی سیاسی، محەمەد محەمەد (ئەبو صایر) و عەبدولباقی ڕەجۆ، ئەندامانی سەرکردایەتی، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعیی كوردستانیان له هه‌ولێر كرد و له‌لایه‌ن هاوڕێیان هیوا عومەر جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی، شنۆ عه‌بدولمه‌جید، ئەندامی سەرکردایەتی و هاژە سلێمان و نەبەز مستەفا، ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ناوەندی، پێشوازییان لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌ردوو لا دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان وسوریا و گۆڕانکارییە سیاسی و مەیدانییەکان و کاریگەرییان لەسەر پرسی کورد له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تره‌وه دۆخی هه‌رێمی كوردستان و پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
له‌به‌شیكی تری دیداره‌كه هه‌ر دوو لا جەختیان کردەوە کە دەبێت بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل بخرێنە پێش بەرژەوەندی تەسکی حزبایه‌تی و به پێویستیان زانی هەماهەنگی نێوان لایەنە کوردستانییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکانی قۆناغی نوێی ئه‌مڕۆی ناوچه‌كه له‌به‌رچاو بگیرێت.
