ژووری هەواڵ
روداوەکانی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١، زنجیرەیەک هێرشی خۆکوژی تیرۆریستی ترسناک بوون کە لەلایەن رێکخراوی قاعیدەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجام دران.
لەو ڕۆژەدا، ۱۹ ئەندامی ڕێکخراوەکە چوار فڕۆکەی مەدەنییان رفاند، دوو فڕۆکەیان خۆیان کێشا بە تاوەرەکانی ناوەندی بازرگانی جیهانی لە نیویۆرک، فڕۆکەی سێیەم خۆی کێشا بە بارەگای وەزارەتی بەرگری (پێنتاگۆن) و فڕۆکەی چوارەم لە کێڵگەیەک لە پێنسیلڤانیا تێکشکا دوای ئەوەی سەرنشینەکان دژی رفێنەرەکان وەستانەوە.
​ئەم هێرشانە بوونە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٣٠٠٠ کەس لە زیاتر لە ٧٠ وڵات و زیانێکی دارایی زەبەلاحیان لێکەوتەوە.
هێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر گۆڕانکاری گەورەی لەسەر ئاستی جیهان دروستکرد، سیاسەتی نێودەوڵەتی و ئەمنیی گۆڕی و بووە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی دژی تیرۆر و هێرشکردنە سەر ئەفغانستان و عێراق و داگیرکردنیان لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەوە، کە کاریگەرییەکانیان تا ئێستاش بە زۆری دەبینرێن.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا