ژووری هەواڵ

​  پەیوەندیی محەمەد بن سەلمان و دۆناڵد ترەمپ

بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی ماڵپەڕی "ئاکسیۆس"، شازادەی جێنشینی سعودیە پەیوەندییەکی بە دۆناڵد ترەمپەوە کردووە و نیگەرانیی خۆی بەرامبەر بە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی فراوان بۆ سەر ئێران دەربڕیوە، داواشی لێ کردووە توندوتیژییەکان کەم بکاتەوە و هێرش نەكاتە سەر ئێران. لە بەرانبەردا، ترەمپ ڕایگەیاندووە کە لەپێناو داهاتووی جیهان و مانەوەی ئێراندا ڕەزامەندی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی هێرشەکە داوە، مەرجی ئیسرائیلیش بۆ ئەم هەڵوەشاندنەوەیە بریتییە لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی خێرا.

  فشاری وڵاتانی ناوچەکە و هەڵوێستی تاران

جگە لە سعودیە، وڵاتانی وەکو قەتەر، ئیمارات، تورکیا و پاکستان هەوڵ دەەن بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکان. لەم چوارچێوەیەدا، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە گفتوگۆی کردووە و هۆشداریی داوە کە هەر بەشداریکردن یان هاوکارییەکی وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران، وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی بەدوادا دێت.

​  سیناریۆی ئیسرائیلی بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی وزە

کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاوی کردووەتەوە کە واشنتۆن لە هەمو کاتێک نزیکترە بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی گەورە. سیناریۆی بەردەم کۆشکی سپی بریتییە لە لێدانێکی بەرفراوان و ئاراستەکراو دژی دامەزراوەکانی وزەی ئێران بە مەبەستی لاوازکردنی ڕژێمەکە، بە جۆرێک کە بەهۆی وردی لە دیاریکردنی ئامانجەکانەوە نەبێتە هۆی قەیرانێکی گەورەی وزەی جیهانی.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا