
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، محەمەد کازم سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە بەغدا بانگهێشت کرد، ئەمەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ بڵاوکراوەیەکی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی ئێران لە دەرەوە (بە تایبەت لە کینیا) کە تێیدا نەخشە و زانیارییەک بڵاوکرابووەوە و بووەتە هۆی توڕەیی لایەنی عێراقی.
شۆرش خالید سەعید، بریکاری وەزارەتی دەرەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا داوای روونکردنەوەی لە باڵیۆزی ئێران کرد و رایگەیاند کە عێراق رەتیدەکاتەوە ناوی "کەنداوی فارس" لەبری "کەنداوی عەرەبی" بەکاربهێنرێت. هەروەها ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بەو بانگەشانەی کە دەڵێن ناوی عێراق و بەغدا رەگی فارسییان هەیە، بە تایبەت کە وێنەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش لە تەنیشت ئەو زانیارییانە دانرابوو. دوای ئەم کاردانەوەیە، لایەنی ئێرانی بڵاوکراوەکانی سڕییەوە و باڵیۆزی ئێرانیش دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی دەیەوێت لە رێگەی دیپلۆماسییەوە پەیوەندییەکان بپارێزێت
