
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهانی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە. چاودێران پێیانوایە لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی نیوەیی ئەمەریکا، بارگرژییەکانی نێوان ئێران و ئەو وڵاتە ڕوو لە هەڵکشانی زیاتر بکەن و لە ئەنجامدا نرخی نەوت بەرزتر ببێتەوە.
نرخی ئێستای نەوت (بەراورد بە نرخی پێشوو
• نەوتی برنت: ١١٧ دۆلار و ١٠ سەنت (نرخی پێشوو: ١١٦ دۆلار و ٧٢ سەنت).
• نەوتی خاوی تەکساس: ١٠٣ دۆلار و ٥٢ سەنت (نرخی پێشوو: ١٠٣ دۆلار و 27 سەنت).
گۆڕانکارییە هەفتانەکان:
لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا، نرخی نەوت بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە و لە هەر بەرمیلێکدا نزیکەی ١٠ دۆلار چووە سەر نرخەکەی پێشووی.
پێشبینیی ئابووریناسان:
نەبیل ئەلمەرسومی، پسپۆڕی بواری ئابووریی عێراق، پێشبینی دەکات ئەگەر سەرلەنوێ شەڕ لە نێوان ئەمەریکا و ئێراندا هەڵگیرسێت، ئەوا نرخی یەک بەرمیلی نەوتی برنت ئەگەر هەیە بگاتە ٢٠٠ دۆلار.
