
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا، حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق جەختیکردەوە کە لەگەڵ کۆنتڕۆڵکردنی چەکە لە دەست دەوڵەتدا و نابێت دەوڵەت قۆرخ بكرێت لەلایەن کەسانی دیاریکراوەوە.
عەبادی ئاشکرای کرد کە بودجەی مووچەی «فڕۆکەوانەکان» یان ئەو کەسە وەهمییانەی لە دەزگا ئەمنییەکاندا هەبوون، تەنها بۆ پڕکردنەوەی گیرفانی گەندەڵکاران بەکارهاتووە.
هەروەھا لە باسی بوونی سەربازیی ئەمریکادا، ئاشکرای کرد کە لە ساڵی 2017دا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێگەیشتووەو تێیدا بڕیاریدا هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق بکشێنێتەوە و ڕایگەیاندووە، سوودم چییە لە خەرجکردنی ملیاران دۆلار؟"
