•    وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە سەرۆکی ئەمەریکا لە هەڵبژاردنی بژاردەی سەربازی و ڕایگەیاند کە شەڕی نوێ دەبێتە هۆی شکانێکی گەورەی ستراتیژی.
•    عێراقچی پلانی حەوت ڕۆژەی بۆ چارەسەری قەیرانەکان و کردنەوەی گەروی هورمز ڕادەستی لایەنی ئەمەریکی کردووە.
وردەکاریی هەواڵ
لە وتارێکدا کە بۆ ڕۆژنامەی (فاینانشاڵ تایمز)ی بەناوبانگ بڵاویکردووەتەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر بە واشنتن خستەڕوو و ڕایگەیاند: تاران ئامادەیە دەرفەتێکی نوێ بە دیپلۆماسی بدات، بە مرجێک دەوڵەتی ئەمەریکا بەڵگەی بەهێز لەسەر نیازپاکی و خواستی ڕاستەقینەی خۆی بۆ بنیاتنانی متمانە و دۆزینەوەی چارەسەرێکی دادپەروەرانە پێشکەش بکات.
هۆشداری لە بژاردەی سەربازی
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕووبەڕووی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، بووەوە و هۆشداریی دا لە بەردەوامبوون لەسەر بژاردەی سەربازی 
"ئەگەر ئەمەریکا لەبری دیپلۆماسی شەڕ هەڵبژێرێت، بێگومان ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی شکستێکی تری ستراتیژی بۆ واشنتن، کە زۆر لە هەمو شکستەکانی پێشوتری گەورەتر دەبێت."
پێشکەشکردنی «پلانی حەوت ڕۆژە»
لە چوارچێوەی هەوڵە سیاسییەکاندا، عێراقچی ئاشکرایکرد کە دەستپێشخەرییەکی نوێی لەژێر ناوی (پلانی حەوت ڕۆژە) خستووەتەڕوو بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە ململانێکان، کردنەوەی گەروی هورمز بەڕووی کەشتیوانیی نێودەوڵەتیدا، و دەستپێکردنەوەی دانوستانە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئەمەریکییەکاندا.
ڕوونیشکرایەوە کە ڕەشنووسی ئەم پلانە گشتگیرە لە ڕێگەی نێوەندگیرە نێودەوڵەتییەکانەوە گەیەندراوەتە بەرپرسانی ئەمەریکا. بەپێی قۆناغەکانی کارکردن لەم پلانەدا، دەبێت لە ڕۆژی شەشەمدا گەروی هورمز بە تەواوی بکرێتەوە و لە ڕۆژی حەوتەمیشدا گفتوگۆی فەرمی دەستپێبکات.
دۆخی ئێستای پەیوەندییەکان
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە پەیوەندییە سیاسی و ئەمنییەکانی نێوان تاران و واشنتن لەم مانگانەی دواییدا گەیشتوونەتە ئاستێکی پڕ لە ئاڵۆزی و هەڕەشەی سەربازی. هاوکات، ئەمەریکا سزای ئابوریی توندی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاندووە و وڵاتانی ناوچەکەش بەردەوام هەوڵی نێوەندگیری دەدەن بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا