لە کۆبوونەوەی شەوی دووشەممە، ٣١ـی ئاب، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعی کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و تێیدا چەندین تەوەرەی گرنگی ناوخۆیی و هەرێمی تاوتوێ کرد، لە سەرووی هەمووشیانەوە یەکلاکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکانی حکومەت.
•    تەواوکردنی کابینەی حکومەت: عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا ڕاگەیاند کە هەفتەی داهاتوو تەواوکاریی کابینەکەی دەنێردرێتە پەرلەمان بۆ ئەوەی متمانەی پێ ببەخشرێت و وەزارەتە بەتاڵەکان پڕبکرێنەوە.
•    دۆخی دارایی و ئابووری: کۆبوونەوەکە تیشکی خستە سەر دۆخی دارایی و ئابووریی وڵات، بەتایبەت لە سایەی لێکەوتەکانی جەنگی ناوچەکە و پەککەوتنی جووڵەی دەریاوانی لە گەروی هورمزدا.
•    یاسا گرنگ و بەپەلەکان: لە تەوەرێکی تردا، گفتوگۆ لەبارەی کارکردن لەسەر یاسا هەستیارەکان کرا، لە پێش هەموویانەوە (یاسای بودجەی گشتی) و (یاسای حەشدی شەعبی).

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا