لە لێدوانێکیدا لە کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا داوای لە سەرۆکی ئۆکرانیا کرد ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ مۆسكۆ واژۆ بکات، و هۆشداریشی دا کە ڕەتکردنەوەی ئەم ڕێککەوتنە دەرئەنجامی زۆر خراپی دەبێت.
ترەمپ ڕیگەیاند کە واشنتن هاوکارییەکی زۆری پێشکەشی ئۆکرانیا کردووە بێ ئەوەی لە بەرامبەردا هیچ دەستکەوتێکی هەبێت. جەختیشی کردەوە کە بەهۆی لەدەستچونی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانی هەردو وڵاتی ڕوسیا و ئۆکرانیا، گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کۆتاییهێنان بە خوێنڕشتن بوەتە پێویستییەکی سەرەکی کە دەبێت کیێڤ خواستی لەسەری هەبێت.
سەرۆکی ئەمریکا لە وته‌یەکیدا ڕایگەیاند: "ڕوسیا ئارەزوی گەیشتن بە ڕێککەوتن دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، و دەمانەوێت زلێنسکی ئەو ڕێککەوتنە واژۆ بکات؛ چونکە ئەگەر ئەمە نەکەن، پێموایە دۆخەکە زۆر خراپ دەبێت."
جێی باسە، ترەمپ پێشتر چەندین جار ڕایگەیاندووە کە دەتوانێت لە ماوەی 24 کاتژمێردا کۆتایی بە جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا بهێنێت، ئەمەش نیگەرانیی لە ناو هاوپەیمانانی ڕۆژئاوا دروستکردووە دەربارەی ئەگەری ناچارکردنی کیێڤ بۆ دەستبەرداربون لە بەشێک لە خاکەکەی.
دۆسیەی زیندانیان، ئێران و فەرەنسا
لە تەوەرێکی تری لێدوانەکانیدا، ترەمپ ئاشکرای کرد کە لەگەڵ ڤلادیمیر پوتنی سەرۆکی ڕوسیا باسی لە چارەنوسی هاوڵاتییەکی ئەمریکی بە ناوی "هۆبارد" کردووە و کاتی ئەوە هاتوە بگوازرێتەوە بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکان.
سەبارەت بە دۆسیەی ئێران، ڕونی کردەوە کە پێویستە واشنتن بڕیاری کۆتایی لە بارەی جەنگ و چۆنیەتیی بەدەستهێنانی سەرکەوتن بدات و لەم پرسەشدا پێویستی بە هاوکاریی هیچ لایەنێک نییە. لە لایەکی ترەوە، داوای لە ئەوروپا کرد سیاسەتەکانی خۆی بگۆڕێت لە بەرامبەر ئەو ئاڵۆزییانەی لە فەرەنسادا رودەدەن.

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا