
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند کە مێردمنداڵێکی تەمەن ۱۷ ساڵی خەڵکی شاری بانه لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی راپۆرتی ڕێکخراوەکە، ناوی ئەم مێردمنداڵە سارۆ سادقزادەیە و خەڵکی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ناوبراو لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەیان و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە.
پاش دەستبەسەرکردنی، سارۆ سادقزادە بۆ شاری سنە گواستراوەتەوە، و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی لە لایەن ناوەندە پەیوەندیدارەکانەوە ئاشکرا نەکراوە.
