
ژووری هەواڵ
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ۳۰ئەیلول و وادەی کشانەوەی هێزە بیانیەکان لە عێراق، نرخی دیناریش بەرانبەر بە دۆلار زیاتر دادەبەزێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی هەر سەنتێک بەرانبەر بە دینار، نرخی کاڵا و پێداویستییەکان لە بازاڕدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزتر دەبنەوە.
ئەم بارودۆخە سەختە خەڵکی عێراقی خستووەتە ناو ژیانێکی قورس و پڕ لە بێهیوایەوە، کە تێیدا دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان بووەتە ئەرکێکی زۆر قورس.
ئەو مووچەیەشی کە مانگانە فەرمانبەران و مووچە خۆران وەریدەگرن توانا ڕووبەڕووبونەوەی بازاڕ و پێداویستیەکانی دیکەی نیە.
حکومەتی عێراق تا ئێستا دەستەوەستان دەرکەوتووە لە ڕووبەڕووبونەوەی ئەم قەیرانە داراییە و کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕی دراودا.
چاودێرانی سیاسی دەڵێن، بوونی گرووپە چەکدارەکان و ڕەتکردنەوەی چەک ڕادەستکردن، عێراقی خستووەتە دۆخێکەوە کە بە جۆرێک لە جۆرەکان لەژێر سزادای ئەمریکادابێت.
پێشیان وایە، ئەم ئاڵۆزییە سیاسی و ئەمنییانە ڕێگرن لەبەردەم جێگیرکردنی ئابووریی و قورسترکردنی بژێوی هاووڵاتییان.
هاوکات ئابووری ناسان، جەختیی لەسەر دەکەنەوە، تا دوای ۳۰ ئەیلول نرخی دۆلار جێگیر نابێت و نزم نابێتەوە، لەکاتێکدایە هێشتا ئایندە لێڵە و بەڕوونی نابینرێت.
