
فەهمی بورهان، سه‌رۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ئاشكرای ده‌كات، كه به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌وان، خه‌ڵكی بێگانه هێنراونه‌ته كه‌ركوك و جێگیركراون، ئه‌وه‌ش له دوای سه‌رژمێری گشتی عیراق كه له ساڵی 2024دا به‌ڕێوه‌چوو.
فه‌همی بورهان، له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی (كه‌ركوك ناو)، وتی، ئێمە بەهیچ جۆرێک نیازی دژایەتیکردنی برا عەرەب و برا تورکمانەکانمان نییە، به‌ڵام راستییه‌ك هه‌یه نابێت لێی بێده‌نگ بین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ناکرێت لەسەر حسابی کوردی كه‌ركوك، خەڵکی بێگانە بە شارەکە بهێنرێتە ئه‌و شاره‌وه.
ووتیشی، لە ڕاستیدا من ئامارێکم لەبەردەستدایه په‌یوه‌ست به هێنان و جێگیركردنی خه‌ڵكی بێگانه به شاره‌كه، بەڵام نامەوێت جارێ ئه‌و ئاماره بخه‌مه‌ڕوو، ته‌نیا ده‌مه‌وێت بڵێم كه‌ركوك له‌دوای سه‌رژمێری 2024 زیادبونێكی مه‌ترسیداری هه‌بووه، ئه‌وه‌ش به‌راورد به هه‌موو شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق.
هەروەها فه‌همی بورهان ووتی، رێگریكردن له هێنانی خه‌ڵكی بێگانه به شاره‌كه و نیشته‌جێكردنیان، دژی پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان نییه، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی كه كێشه‌یه‌ك ده‌هێنێته كه‌ركوكه‌وه و له بنه‌ڕه‌تیشدا پێشێلكارییه‌كی ده‌ستورییه، بۆیه ئه‌م کێشەیە دەبێت چارەسەر بکرێت.
