
کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، ڕووداوێکی ئەمنی لەسەر ڕێڕەوی گەشتێکی کۆمپانیای «فلای دوبەی» ڕوویداوە کە لە دوبەیەوە بەرەو تەلئەبیب بەڕێوەبووە و هەڵگری نزیکەی ١٥٠ گەشتیاری ئیسرائیلی بووە.
بەهۆی چالاکبوونی کۆدەکانی باری لەناکاوی و ڕفاندن، تیمی فڕۆکەکە ئاڕاستەی گەشتەکەیان بەرەو عەرەبستانی سعودیە گۆڕیوە.
ڕاپۆرتە ئیسرائیلییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەکەدا بەشێوەیەکی لەناکاو پچڕاوە و ئەگەری زۆرە فڕۆکەکە نیشتنەوەی فریاگوزاری لە سعودیە ئهنجامدابێت، لە هەمان کاتدا دەسەڵاتداران دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی گۆڕینی ڕێڕەوی فڕۆکەکە.
لای خۆشییەوە، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕەتیکردەوە کە ڕووداوەکە کردەوەی ڕفاندن بووبێت.
