هاوپەیمانیە سەربازیەکان جەنگ بەدوای خۆیدا دەهێنێت نەک ئاسایش

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا، کۆمیتەی ​ناوەندیی حزبی شیوعی تورکیا (TKP) هۆشداری دەدات لە واژۆکردنی ڕێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی مەککە، لەلایەن حکومەتی ئاکەپەوەو دەڵێت،ڕێککەوتنی لەو جۆرە وڵات بەرەو هەنگاوێکی سەربازیی زۆر مەترسیدار دەبات.
هەروەها جەختی لەسەر دەکاتەوە، کە ئەم هاوپەیمانییە نوێیە تورکیا دەخاتە ژێر بڕگە و ئەرکی قورسەوە کە ڕەنگە لە دۆخێکی نەخواراودا ڕاستەوخۆ ببێتە بەشێک لە جەنگە هەرێمییەکان و ببێتە بەشێک لە ململانێ ئیمپریالیستییەکان.
​حزبی شیوعی تورکیا،ڕایگەیاندووە، کە ئامانجی سەرەکیی ئەم ڕێککەوتنە تەنها بەرگری نییە، بەڵکو تێوەگلانی تورکیایە لە نەخشە و پیلانەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە ناوچەکەدا، کە زیاتر خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و هێزە کۆنەپەرستەکان دەکات لەسەر حیسابی ئارامی و خوێنی گەلان.
​لە کۆتاییدا، حزبی شیوعی تورکیا دووپاتی دەکاتەوە کە ئاسایشی ڕاستەقینەی وڵات تەنها بە چوونە دەرەوە لە ناتۆ و داخستنی بنکە سەربازییە بیانییەکان و دروستکردنی پەیوەندیی یەکسان لەسەر بنەمای ڕێزی بەرانبەر لەگەڵ دراوسێکان دەستەبەر دەبێت. بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکات دژی سیناریۆکانی جەنگ بوەستنەوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا