رێگای كوردستان 


حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا چەندین دۆسێی هەستیار و گرنگی سیاسی و ئابووریی وڵاتی یەکلا کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە پرسی کۆنترۆڵکردنی چەک لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا هێڵێکی سوورە.
۱. پرسی چەک و دۆخی حەشدی شەعبی
عەبوودی ئاشکرای کرد کە دۆسێی سەروەریی سنووردارکردنی چەک تەنها پەیوەندی بە عێراقەوە هەیە و هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی تێدا نییە، حکومەتیش لە جێبەجێکردنیدا جیدییە و هیچ پاشگەزبوونەوەیەکی تێدا نابێت. ئاماژەی بەوەش دا کە عێراق نزیک بووەوە لە گۆشەگیری بەهۆی هەڵگرتنی چەک لە دەرەوەی دەوڵەت، و بڕیارەکانی حکومەت بۆ ڕزگارکردنی هاووڵاتییانە لە کاردانەوەی زیاتر. هاوکات ڕوونیشیکردەوە کە سەرجەم پێکهاتەکانی حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی هەمان ڕێکخراودا رێکخراونەتەوە و ناویان دەگۆڕدرێت.
۲. کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی
لەبارەی بوونی هێزە بیانییەکانەوە، وتەبێژی حکومەت دووپاتی کردەوە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پرۆسەی خێراکردنی ڕێکارەکانیدایە بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە تەواوی ئەرکەکانیان لە عێراقدا لە کۆتایی مانگی (ئەیلوول/٩)ی ئەمساڵدا.
۳. دەنگۆی لابردنی سفرەکانی سەر دیناری عێراقی
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی دەکەن، حەیدەر عەبوودی یەکلاکەرەوە بوو و رایگەیاند: "هیچ بڕیارێک لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران یان بانکی ناوەندییەوە لەبارەی لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی نەدراوە، و ئەم بابەتەش پێویستی بە دەرکردنی یاسا هەیە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە."
سەرەڕای بڵاوبوونەوەی چەندین دەنگۆ و لێدوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پەرلەمان، شارەزایانی دارایی جەخت دەکەنەوە کە جێبەجێکردنی هەنگاوێکی لەم جۆرە پێویستی بە دۆخێکی ئابووریی جێگیر و کاتی گونجاو هەیە.
٤. لێکۆڵینەوە لە پیلانگەرییەکی ئەمنی
سەبارەت بەو زانیارییانەی باس لە بوونی پیلانێک بۆ بەئامانجگرتنی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەکەن، عەبوودی ڕایگەیاند کە بابەتەکە لە ئێستادا بەوردی لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا