
حزبی شیوعی مسر بە فەرمی پێشوازی لە سەردانی شی جین پینگ، سەرۆکی کۆماری گەلی چین و ئەمینداری گشتیی حزبی شیوعی چین بۆ وڵاتەکە دەکات و بە دەرفەتێکی مێژوویی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دۆستانەکان و هاوکارییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو گەلی لەقەڵەم دەدات.
راگەیەندراوێکدا حزبی شیوعی مسڕ ستایشی پێشکەوتنە گەورەکانی چینی کرد لە بوارە جیاجیاکانی پەرەپێدان و بنیاتناندا، هەروەها رۆڵی کاریگەری پەکینی لە بنیاتنانی جیهانێکی دادپەروەرتر بەرز نرخاند کە لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەری وڵاتان و مافی گەلان بۆ گەشەپێدان بونیاد نراوە. جەختیشی کردوەتەوە کە ئەم هاوکارییە قوڵە دەبێتە پردێکی بەهێز بۆ پتەوکردنی دۆستایەتییە مێژووییەکان.
بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە، شی جین پینگ، سەرۆکی کۆماری گەلی چین و ئەمینداری گشتیی حزبی شیوعی چین،بەسەردانێکی فەڕمی بگاتە مسڕ.
