
عەلی ساحب، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی عێراق، ڕەخنەی توندی لە مامەڵەی هێزەکانی دەسەڵات گرت، لە بەرانبەر خۆپیشاندانەکان و بە سەرکوتکردن و چەوساندنەوە ناوی برد. هۆشداریشیدا، کە ڕەفتاری هێزە ئەمنییەکان لە بەدواداچوونی خۆپیشاندەران لە ناحیەی (تار)لە باشووری ناسریە و ڕێگریکردن لە دەرچووانی دێرین بۆ هاتنە ناو شاری بەغدا.
ڕاشیگەیاند، ئەم مامەڵەیە پێشێلکارییەکی مەترسیدارە بەرامبەر بە ئازادییەکان و گۆڕینی داواکارییە خزمەتگوزارییەکان بۆ درووستبوونی کێشەیەکی ئەمنی. هەروەها ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی عێراق، جەختی لەوە کردەوە کە خۆپیشاندان کێشەیەکی ئەمنی نییە، بەڵکو دەرئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی یان ئابوورییەو پێویستە دامەزراوەکانی دەسەڵات لە بری بەکارهێنانی هێز، وەڵامی داواکارییە ڕەواکانی هاووڵاتییان بدەنەوە.
