شارەزای بواری کەشناسی، ئاراس جەبار بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٣٠ تەمووز ٢٠٢٦، کاریگەری گەرما لە چەند ناوچەیەکی هەرێم "کەمتر" دەبێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رایگەیاند "کاریگەری ئەو شەپۆلە گەرما بەتینە لە سەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و سۆران و ناوەراست و باکوری گەرمیان کەم ئەبێتەوە و بەنزیکی ٢ تا ٣ پلە پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە ، بەڵام لەناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و سەنتەری پارێزگای هەولێر و کەرکوک و ناوچەکانی باشور و رۆژئاوای گەرمیان پلەکانی گەرما وەک ئەمرۆ بەجێگیری ئەمێنێتەوە و لەوانەیە لەهەندێ شوێنیشدا بەرزتر لە ئەمڕۆ تۆماربکرێت".

"بای باکوری رۆژهەڵات لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و بەگشتی ناوچە سنوریەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەخێرای ١٥-٣٠ کم لە کاتژمێرێکدا چالاک ئەبێت"، ئاراس جەبار وا دەڵێت.

ئەو کەشناسە پێشبینی بەرزترین پلەی گەرمی  بۆ سبەی پێنج شەمەی بەم شێوەیە بڵاوکردەوە:

 

 سلێمانی: ٤٢ پلە

 هەولێر: ٤٧ پلە

 دهۆک: ٤٦ پلە

 هەڵەبجە: ٤٤ پلە

کەرکوک: ٤٨ پلە

گەرمیان: ٥٠ پلە

 راپەرین: ٤٤ پلە

 سۆران: ٤٣ پلە

 زاخۆ: ٤٥ پلە

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا