
رێگای كوردستان
شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، هیچ شەپۆلێکی گەرمای تووند و چالاک لە ئارادا نەماوە و پێشبینی دەکرێت لە دوای ناوەڕاستی ئەم مانگەوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزن.
هۆکاری نەمانی شەپۆلە گەرمەکان
لە لێدوانێکدا، شاڵاو هیدایەت شارەزای کەشناسی ئاماژەی بەوە کرد کە هۆکاری نەمانی شەپۆلە گەرمەکان دەگەڕێتەوە بۆ:
- لاچوونی بەرزەپەستانی نیمچە خولگەیی لە چینە بەرزەکانی هەوادا.
- ئەم بەرزەپەستانە ساڵانە لە کاتی جێگیربوونیدا وەک سەقفێک وابووە بەسەر ناوچەکەمانەوە و بووەتە هۆی قەتیسبوونی گەرما.
دۆخی کەشوهەوا تا ناوەڕاستی مانگ
- پلەکانی گەرما تاوەکو ناوەڕاستی مانگ بە زۆری جێگیر دەبن.
- ئەگەر هەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودა پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە لەوەی ئێستا نزمتر ببنەوە.
بارستە هەوای فێنک و دابەزینی گەرما بۆ خوار ٤٠ پلە
بەپێی دواین گۆڕانکارییە کەشناسییەکان:
- بارستە هەوایەکی فێنکی تەواو چالاکی دەریای ناوەڕاست ڕوو لە ناوچەکان دەکات.
- پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دەهێنرێنە خوار ٤٠ پلەی سیلیزی.
- شەوانە کەشوهەوا تەواو فێنک دەبێت و ڕۆژانیش جیاوازییەکی بەرچاو لە پلەکانی گەرمادا بەخۆیانەوە دەبینن.
ئەگەری بارانبارین
لەگەڵ هاتنی ئەو بارستە هەوایەدا، نزمەپەستانێکیش لە ئارادایە و پێشبینی دکرێت لە نێوان مەودای دووەمی ئەم مانگەدا لە هەندێک ناوچەی جیاوازدا باران و هەورەبرووسکە ڕوو بدات.
