
رێگای كوردستان
ئەمینداری گشتیی کەتائیبی حزبوڵای عێراق لە ڕاگەیاندراوێکی نوێدا بە توندی دژی داواکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەستایەوە و جەختیکردەوە کە بە هیچ شێوازێک ئامادە نیین چەکی گرووپەکانی «بەرەی مقاوەمە» ڕادەستی حکومەت یان هیچ لایەنێکی دیکە بکەن.
ئەبو حوسێن حەمیداوی، ئەمینداری گشتیی کەتائیبی حزبوڵا، لە پەیامێکدا هەڵوێستی فرمی گرووپەکەی لەسەر پرسی چەکدانان ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە دا کە:
• ڕەتکردنەوەی چەکدانان: بە فەرمی سەرجەم داواکارییەکان بۆ ڕادەستکردنی چەک رەت دەکەنەوە.
• فراوانکردنی کۆگاکانی چەک: لەبری چەکدانان، پلان دانراوە بۆ فراوانکردن و پەرەپێدانی زیاتری کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی و پڕکردنیان بە چەکی زیاتر.
• کاردانەوە بەرامبەر هێرشەکان: حەمیداوی جەختیکردەوە کە ئەم هەنگاوە نوێیانە وەڵامێکن بۆ ئەو هێرشانەی کە لەم دواییانەدا کرانە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەیدا، ناوبراو هەڕەشەی توندی ئاراستەی ئەمریکا و سەعوودیە کرد و پەیامەکەی بەو هۆشدارییە کۆتایی پێهێنا کە لە بەرامبەر هەر هەنگاوێکدا بێدەنگ نابن.
