
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری فەرمانی بە سەرجەم دادگاکانی لێکۆڵینەوە و دەستەی گشتی داواکاری گشتی کردووە، هەموو ڕێکارە پێویستەکان بگرنە بەر بۆ لێپێچینەوە لەو کەسانەی ووتاری تایفی بڵاودەکەنەوە و لە ڕێگەی میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئاژاوە درووست دەکەن.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەم هەنگاوە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە بۆ بەرژەوەندی سیاسی یان کەسی، دەستەواژەی تایفی بەکاردەهێنن بۆ دروستکردنی لێکترازانی کۆمەڵایەتی و تێکدانی ئاشتیی گشتی.
