
🔻دەسەڵات لەم کابینەیەدا لەژێر کاریگەریی چەندین حکومەتی قووڵدایە
🔻گەورە دزەکان هێشتا بڕیار بەسەر زەیدی و دەسەڵاتەکەیدا دەسەپێنن.
ژووری هەواڵ
حکومەتەکەی عەلی زەیدی لە دۆخێکی دارایی مایەپوچ و پڕ قەیراندایە، بەجۆرێک لە ئێستادا ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران بەتەواوی دابین بکات. چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە دەسەڵات لەم کابینەیەدا لەژێر کاریگەریی چەندین حکومەتی قووڵدایە و گەندەڵی سەرتاپای دامەزراوەکانی تەنیوە.
لەسەر ئاستی دەرەکی، تاران بەهۆی هەوڵەکانی زەیدی بۆ چەککردنی گرووپە نزیکەکانی لێی ناڕازییە، هاوکات ئەمریکاش فشاری بەردەوامی خستووەتە سەر بۆ چەککردنی هەمان ئەو گرووپانە.
لە ناوخۆشدا، چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی پێویستی ناکات و تامەزرۆی شکستیهێنانیەتی.
سەرەڕای ڕاگەیاندنی شەڕی دژ بە گەندەڵی، بەڵام گەورە دزەکان هێشتا بڕیار بەسەر زەیدی و دەسەڵاتەکەیدا دەسەپێنن.
بە ووتەی چاودێران، عەلی زەیدی ئێستا لەبەردەم بژاردەیەکدایە و دەبێت لە نێوان مانەوە و پاراستنی ژیانی یان دەستلەکارکێشانەوەدا یەکێکیان هەڵبژێرێت.
