
رێگای كوردستان
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، بە سەردانێکی فەرمی بگەنە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا کۆببنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز، لەم کۆبوونەوەیەدا چەندین دۆسیەی هەستیاری ئەمنی، سیاسی و کارگێڕی تاوتوێ دەکرێن و هەردوولا پرسی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان تاوتوێ دەکەن. هاوکات زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە حکومەتی سوریا لەم کۆبوونەوەیەدا داوای هەڵوەشاندنەوەی ئیدارەی خۆسەر دەکات.
