
ژووری هەواڵ
ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدەن لە بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاماری لەسێدارەدان لە ئێران و ڕایانگەیاندووە کە لە سەرەتای ساڵی 2026ـەوە تاوەکو ناوەڕاستی ئەم مانگە( ئاب)، لانیکەم 916 سزای لەسێدارەدان جێبەجێ کراون.
ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ، ئاماژەیان پێکردووە، کە لە مانگی کانوونی دووەمی 2026ـەوە تاوەکو ئەم مانگە( ئاب)، زیاتر لە 916 کەس لە زیندانە جیاوازەکانی ئێران لەسێدارە دراون.
هاوکات، کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە کردووە، کە دەیان کەس بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ئاسایشی نەتەوەیی و بەشداری لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانەوە جێبەجێ کراون.
ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەکان هۆشداری دەدەن، کە زیاتر لە 100 کەسی دیکە لەسەر هەمان دۆسیەی ناڕەزایەتییەکان، لە بەردەم مەترسی ڕاستەقینەی و لەسێدارەدان دان و بەم نزیکانە سزاکە بەسەریاندا جێبەجێ دەکرێت.
