
دەستەی نەزاهەی فیدراڵی، ئەمڕۆ پێنجشەممە (٣٠ی تەمموزی ٢٠٢٦)، ڕایگەیاند کە (٣٠) فەرمانی دەستگیرکردن و پشکنینیان لە دژی بەرپرس و فەرمانبەرانی پارێزگای دیوانیە دەرکردووە، لە نێویاندا پێنج بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانی و بەڕێوەبەری ئێستا، لەسەر بنەمای تێوەگلانیان لە گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی.
لە ئۆپەراسیۆنێکی جۆریدا، تیمێکی دەستەکە توانی تۆڕێکی گەندەڵی لە شارەوانییەکە هەڵوەشێنێتەو، کە پسوولەی خەرجکردن بە بڕی زیاتر لە (٩) ملیار دینار، مۆر، ئۆتۆمبێلی گرانبەها و بڕێک پارە دەستبەسەردا گیراون. دادوەرانی لێکۆڵینەوەش بڕیاریان دا بە ڕاگرتنی تۆمەتباران و قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکە.
