
لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لە میانی بەشداریکردنی لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی ئەتڵەسی، لە واشنتۆن ئاشکرایکرد، حکومەت ڕەشنووسی پلانێکی فەرمیی و خشتەیەکی کاتیی بۆ داماڵینی چەکی گروپە چەکدارەکان و کۆنترۆڵکردنی لە دەستی دەوڵەتدا ئامادەکردووە.
وەزیری دەرەوە جەختیکردەوە، پرۆسەکە بە چەند قۆناغێک جێبەجێ دەکرێت، هەروەها دیاریکردنی وادەی کۆتایی لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە هاوکاتە لەگەڵ بەخشینی مۆڵەتی ۹۰ ڕۆژ بە هێزە چەکدارەکان بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانیان پێش ڕادەستکردنی چەکەکانیان.
