🔻گەمارۆدانی بنکەی سەرکردایەتی، ئەو گرووپانەی کە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بەڕێوەدەبرێن


🔻پلانەکە بە شێوەیەکی سەرەکی ناوچە هەستیارەکانی وەکو (جرف ئەلسەخر) و (جرف ئەلنەداف) لە باشووری بەغدا دەکاتە ئامانج


​بڕیارە حکوومەتی عێراق لە دوای ۳۰ی ئەیلوولی داهاتوو، قۆناغێکی نوێی پلانی کۆکردنەوەی چەک دەست پێبکات کە خۆی لە گەمارۆدانی بنکەی سەرکردایەتی، ئەو گرووپانە دەبینێتەوە کە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بەڕێوەدەبرێن. 
ئامانج لەم هەنگاوە هەڵوەشاندنەوەی قۆناغ بە قۆناغی ئەو بنکانەیە، بەبێ ئەوەی ڕێگە بدرێت دۆخەکە بەرەو پێکدادانی سەربازی بڕوات.
ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط)​، لەزاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ڕایانگەیاندووە، کە پلانەکە بڵاوکردنەوەی هێزەکانی سوپا و دژەتیرۆر لە دەوروبەری ناوەندەکانی ئۆپەراسیۆن و ڕێگا سەرەکییەکان دەگرێتەوە، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە جووڵەی گواستنەوەی چەک و درۆن.
دواتریش مەفرەزە دادەنرێت و پشکنین بۆدەستبەسەرداگرتنی چەکدا دەست پێدەکەن.
وەک هەنگاوێکی ئەزموونیش، هێزە ئەمنییەکان لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دەستیان بە دانانی خاڵی چاودێری کردووە و چەندین بڕی شتومەک و درۆنیان دەستبەسەردا گرتووە.
​پلانەکە بە شێوەیەکی سەرەکی ناوچە هەستیارەکانی وەکو (جرف ئەلسەخر) کە قەڵای کەتائیبی حزبوڵڵایە، لەگەڵ (جرف ئەلنەداف) لە باشووری بەغدا دەکاتە ئامانج، کە هەردووکیان بە ناوەندی سەرەکی ستراتیژی و لۆجستی ئەو گرووپانە هەژمار دەکرێن.

بەپێی سەرچاوەکان، ئەو هێزانە دەست دەکەن بە سەپاندنی گەمارۆیەکی ئەمنیی تۆکمە بە دەوروبەری ناوەندی گرووپە چەکدارەکاندا بەبێ هیچ بەریەککەوتنێک، لە پرۆسەیەکدا کە ئامانجی کۆتایی ئەوەیە ئەو گرووپانە ناچار بکات، یان هەڵەیەک ئەنجام بدەن وەک گواستنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)، یان ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری، یانیش دەستبەرداربوون لە بنکەکانیان بۆ دامەزراوە فەرمییەکان بەبێ تەقاندنی یەک فیشەکیش.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا