
سەرچاوەیەکی سیاسی بە ڕۆژنامەی (المدى)ی ڕاگەیاند، ڕێککەوتن لەسەر کۆنترۆڵکردن یان پاشەکەوتکردنی چەک لەوانەیە ڕێگری لە گەڕانەوە بۆ مەیدانی جەنگ نەکات لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگێکی نوێدا، ئاماژەی بەوەش کردوو کە دۆسیەی چەک بە یەک ڕێڕەو بەڕێوەناچێت، بەڵکو لایەنی کەم لە ڕێگەی سێ کەناڵی دانوستانەوە بەڕێوەدەچێت، لە نێوان جیاوازییەکانی حکومەت و چوارچێوەی هەماهەنگی و پەرلەمان سەبارەت بە میکانیزمی جێبەجێکردن و ئەو ماوە کاتییانەی کە لە نێوان چەند هەفتەیەک بۆ چوار ساڵدا دەگۆڕن.
سەبارەت بەچەکی گرووپە جەکدارەکان جەند پێشنیارێک خراونەتەڕوو، بریتیین لە: گواستنەوەی هەندێک چەک بۆ ئێران، یان پاشەکەوتکردنی لە کۆگاکانی تایبەت بە گرووپە چەکدارەکان، یان دانانی لە کۆگای تایبەتدا لە ناو حەشدی شەعبیدا، بێ ئەوەی تا ئێستا ئەو چەکانە دیاری کرابن کە دەکەونە ناو ئەم پاشەکەوتکردنەوە. لە هەمان کاتدا، گرووپە چەکدارەکان هێشتا لە قۆناغی گفتوگۆوە بۆ ڕادەستکردنی چەک نەگواستراونەتەوە، لە کاتێکدا گفتوگۆ هەیە سەبارەت بەوەی کە ئایا ٣٠ی ئەیلول سەرەتایەکە بۆ داماڵینی چەک یان بۆ ڕێکخستنەوەی.
لای خۆیەوە، دیپلۆماتکاری پێشوو غازی فەیسەڵ پێی وایە کە هەندێک لە گرووپە چەکدارەکان لەوانەیە بەشداری لە هەر جەنگێکی نوێدا بکەن، چ لە ناو عێراقەوە بێت یان لە ڕێگەی گواستنەوەی ئەندامەکانیان بۆ گۆڕەپانەکانی تر. هاوکات لەگەڵ ئەمەدا، بەغدا بەردەوامە لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە شوێنە ئەمنییە هەستیارەکاندا وەک ئامادەکارییەک بۆ قۆناغی دوای ٣٠ی ئەیلول و لە سایەی بەرزبوونەوەی گرژییە ناوچەییەکاندا.
لە ئاستی فەرمیدا، قاسم ئەعرەجی جەختی لەوە کردەوە کە ههر کەسێک چەک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت بهێڵێتەوە پاش کۆنترۆڵکردنی بە تەواوی، ماملەی تیرۆری لەگەڵ دەکرێت. ئەمە لە کاتێکدایە که تا ئێستا هیچ ڕاگەیاندنێکی فەرمی ئەمریکی سەبارەت بە بڕیاری هەڵگیرسانی جەنگێکی نوێ دژی ئێران بوونی نییە، لە کاتێکدا واشنتۆن ئاستی هۆشدارییە ئەمنییەکانی لە ناوچەکەدا بەرزکردووەتەوە.
