
رێگای كوردستان
بڕیاری پشوو حکومەتی عێراق بە بۆنەی دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانی دژی داعش لە وڵات، لە ڕۆژی ٣٠ـی ئەیلولەوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند، بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بڕیارێکی لەم بارەیەوە نەداوە.
وردەکاریی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان
بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان حکومەتی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشدا ئەنجام دراوە، بڕیارە لە ٣٠ـی ئەیلولدا سەربازانی ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی، کە لە جەنگی دژی داعشدا بەشدار بوون، تەواوی خاکی عێراق بەجێبهێڵن و پاشەکشە بکەن.
کورتەیەک لە مێژووی بەشداری سەربازیی ئەمەریکا (٢٠١٤(
• دەستپێکی فەرمی: لە ئابی ٢٠١٤، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانی و ناردنی ڕاوێژکاری سەربازییەوە گەڕایەوە ناو جەنگی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.
• بڕیارەکەی ئۆباما: لە ٧ی ئابی ٢٠١٤، باڕاک ئۆباما، سەرۆکی ئەوکاتی ئەمەریکا، فەرمانی دەستپێکردنی هێرشی ئاسمانی دژی مۆڵگەکانی داعش دەرکرد، بە مەبەستی پاراستنی شاری هەولێر و ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە چیاکانی شەنگال.
• پێکهێنانی هاوپەیمانی: لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٤، بەرەی نێودەوڵەتی دژی داعش بە ڕابەرایەتیی ئەمەریکا ڕاگەیەندرا.
• پشتیوانیی سەربازی: لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤ـەوە، ناردنی هێزی پیادە و ڕاوێژکاری سەربازی بۆ مەشقپێکردن و هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستی پێکرد.
