
سبەینێ شەممە 10ی کانونی دووەمی 2026، کاتژمێر 1:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی گردبوونەوەیەکی فراوان بۆ پشتیوانیکردن لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت.
بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوا، سبەینێ شەممە لەقەزای رزگاری لە گەرمیان کاتژمێر 10:00 لەناو پارکی دایک گردبوونەوە ئەنجام دەدرێت
سبەینێ شەممە لەکەلار کاتژمێر 03:00 پاشنیوەڕۆ لەناوبازاڕی قەزاکە لەبەردەم تەلاری زانکۆ، گردبوونەوەیەکی جەماوەری ئەنجامدەدرێت بۆ پشتگیری لە کوردانی رۆژئاوا.