
سەرۆكی ئەمەریكا هەڕەشە لە ئێران دەكات و دەڵێ: هاوڵاتیانی ئێران مافی خۆیانە نارەزایەتی دەرببڕن و پشگیریان دەكەین، وە نابێت ئێران هاوڵاتیان بكوژێ و لەو كاتەدا هاوكاری گەلانی ئێران دەكەین.
دۆناڵد ترەمپ لهمیانی لێدوانێكدا لهبارهی خۆپیشاندانهكانی ئێران وتی، "خەڵک دەست بەسەر شارەکاندا دەگرن، منیش زۆر لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئێران دەکەم، کاتێک دەست دەکەن بە کوشتنی خەڵک دەستوەردان دەکەم"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "هەر هێرشێک بۆ سەر خۆپیشاندەران بە وەڵامی توندی ئەمریکا بەرەوڕو دەبێتەوە".
ئاماژهی بهوهشكرد، دەستێوەردانی ئەگەری مەرج نییە بە مانای ناردنی هێزی زەمینی بێت، بەڵام دوپاتیکردەوە کە "واشنتن توانای ئەوەی هەیە لێدانی زۆر بەهێز لەو شوێنانەی کە ئازاری هەیە ئەنجام بدات"، ئهوهش ئاماژەیە بۆ بژاردەی سەربازی یان ئابوری یەکلاکەرەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا لە وەڵامی قسەکانی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانی دایهوه و ڕەتیکردەوە کە ئەمریکا لەپشت خۆپیشاندانهكانی ئێرانهوه بێت و ئهو تۆمهتهی به "بێبنهما" وهسفكرد.
لە سەردانەکەیدا بۆ لوبنان وتی، ئەو لێدوانە گوزارشت لە هەوڵێکی بێ بنەمایە بۆ سەرقاڵکردنی لە ئاستەنگە جدییەکانی بەردەم ڕژێمی ئێران لە ناوخۆدا.
لێدوانەکانی ترهمپ لە کاتێکدایە کە گرژییە نێوخۆییەکانی ئێران لە زیادبوندایە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە هۆشداری نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە خراپتربونی دۆخی مرۆیی و ئەمنی، کە هەڕەشەی پەرەسەندنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و تاران دەکات.