
ئەمڕۆ چوارشەممە، دونالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە مانگی ڕابردوو لەسەر راسپاردەی دەزگای خزمەتگوزاریی نهێنی، لە تورکیا بە فڕۆکەیەکی نهێنی و بە شێوازێکی پڕ لە ئاڵۆزی گواستراوەتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە فڕۆکەی کۆتایی گەشتەکەی زۆر مەترسیدارتر بووە لە فڕۆکەی فەرمیی سەرۆکایەتی (ئێر فۆرس وان).
بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئەمریکا، دوای لوتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە، ترەمپ لە فڕۆکەی سەرۆکایەتییەوە گواستراوەتەوە سەر بارهەڵگرێکی تایبەت بە گواستنەوەی خۆراک و پاشان خستوویانەتە ناو فڕۆکەیەکی سەربازییەوە.
ئەم سیناریۆ تەمومژاوییە بەهۆی هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەی ئێرانەوە بووە کە بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکی ئەمریکا گیراوەتە بەر.
کۆشکی سپی بە تەواوی ئەم بابەتەی بە نهێنی هێشتبووە، تا ڕۆژی دووشەممە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بۆ یەکەم جار پەردەی لەسەر هەڵدایەوە و وردەکارییەکەی بڵاو کردەوە.
