هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لە دیدارێكدا رایگەیاند دوای لەناوبردنی پەكەكە لە سوریا دەستمان بەتاڵ دەبێت بۆ عێراق و داوای لە عێراقیش كرد سەروەری خۆی بگەڕێنێتەوە.

هاکان فیدان ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجی سەرەکییان لەناوبردنی پەکەکە و باڵەکانییەتی لە سووریا. ڕایگەیاند" دوای لەناوبردنی پەكەكە لە سووریا، دەستمان بەتاڵ دەبێت بۆیان لە عێراق."

هانی حکومەتی عێراقیشی دا کە سوود لە ئەزموونی سووریا وەربگرێت و بڕیاری ژیرانە بدات، جەختیشی کردەوە، دەوڵەتی خاوەن سەروەری دەبێت هەژموونی بەسەر تەواوی خاکەکەیدا هەبێت.

سەبارەت بە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ فشارخستنە سەر ئێران، وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداری دا و وتی'' ڕژێمی ئێران لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییەوە ناگۆڕدرێت.'' فیدان ئەو جۆرە بیرکردنەوانەی بە خەیاڵێکی پووچ ناوبرد و داوای لە واشنتۆن کرد واز لەو هەوڵانە بهێنێت.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە مەترسییەکانی چەکی ئەیۆمی ئێران بۆ سەر تورکیا، فیدان دەڵێت'' ئێمە نامانەوێت شایەتی گۆڕانکارییەکی بەرچاو بین کە هاوسەنگی ناوچەکە تێکبدات."

ئاماژەی بەوەش کرد کە هەر تێکچوونێکی ئەو هاوسەنگییە زیانێکی جدی بە هاوکارییەکانی ناوچەکە دەگەیەنێت.

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا