
رێگای كوردستان
لە لێدوانێکی توونددا، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا (سکۆت بیسێنت) لە شاری ئەشڤیلی کارۆلینای باکوور ڕایگەیاند کە واشنتن بڕیاری کۆتایی داوە بۆ خنکاندنی ئابوریی ڕژێمی ئێران و کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتەکەی، هاوکات جەختی لەسەر هەماهەنگی لەگەڵ چین کردەوە لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی.
خاڵە سەرەکییەکانی لێدوانەکەی سکۆت بیسێنت
• کۆتاییهاتنی دەسەڵات: دوای 47 ساڵ، چیتر کاتی ڕژێمی ئێران کۆتاییهاتووە و گەلی ئێران شایەنی گەڕانەوەن بۆ ژیانێکی ئاسایی.
• توانای ئەتۆمی و مووشەکی: جەختکرایەوە لەسەر پێویستیی تێکشکاندنی توانای مووشەکی و قەڵغانی بەرگریی ئێران بۆ ڕێگریکردن لە چەکی ئەتۆمی.
• گەڕاندنەوەی سامانە دزراوەکان: ئەمریکا بەدوای سەروەتە نایاساییەکانی ڕژێمدا دەگەڕێت تاوەکو بیانگەڕێنێتەوە بۆ هاووڵاتییانی ئێران یان وەک قەرەبوو بدرێنە قوربانیانی تیرۆر.
• هەڵوێستی چین: واشنتن و پەکینگ لەسەر دوو خاڵ کۆکن:
1. نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
2. دەبێت ئازادیی دەریاوانی لە تەنگەی هورمز پارێزراو بێت.
