
ئا/ دلێر عەلی
بەپێی هەواڵەکانی نێوان هەردوو بەرەی جەنگ،ڕەوشەکە تا ئەم ساتە بەم شێوەیە،ئێران لەبەردەم داڕمانێکی سەربازی و ئەمنیی گەورەدایە؛ لە کاتێکدا ژێرخانی وڵات و بەرگرییە ئاسمانییەکان تێکشکاون، حکومەت بە زەبری چەک و ئەحکامی عورفی هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ناوخۆ دەدات لە ترسی ڕاپەڕینی جەماوەری
دۆخی ناوخۆیی و ئەمنی ئێران
ئەحکامی عورفی: حکومەت بە زەبری چەک و هێزی ماتۆڕسوار کۆنترۆڵی شارەکانی ئێرانی کردووە.
سەرکوتکردنی ناڕەزایەتی: هەر جۆرە دەربڕینی خۆشییەک وەک خیانەت سەیر دەکرێت؛ سوپا لە ناو شارەکاندا نەماوە و هێزە دەستییەکان بە بێ دادگاییکردن تەقە لە خەڵک دەکەن.
خاپووربوونی ژێرخان: تەواوی دامودەزگا حکومی و کارگوزارییەکان لە ناو شارەکاندا تێکدراون.
زیانە سەربازی و ستراتیژییەکان
ئامانجەکان: ۱۳۱ شار و شارۆچکە لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج.
* هێزی دەریایی: ۱۱ بەندەر و ۱۱ کەشتی گەورەی سەربازی ئێران نوقم کراون.
گەرووی هورمز: ئێران سەرکەوتوو نەبووە لە داخستنی تەواوەتی گەرووەکە، تەنها ئاگری لە دوو نەوتهەڵگر بەرداوە.
کەرتی ئەتۆمی: پێگەیەکی ئەتۆمی لە نزیک تاران تەقێنراوەتەوە (مەترسی تیشکی لێ دەکرێت).
گومان دەکرێت ڕووسیا کڵاوەی پارێزگاری ئاسمانی بۆ وێستگەی بووشەهر دانابێت.
هێزی بەرگری و تەکنەلۆژیا
شکستی سیستەمی بەرگری: ئەو سیستەمە ڕاداری و بەرگرییەی (بە بەهای ۷ ملیار دۆلار) کە لە چین و ڕووسیاوە کڕدراون، لە کەمتر لە ۲٤ کاتژمێردا لە بەرانبەر موشەکی "تۆماهۆک" تێکشاون.
بەرەی جەنگ و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی
بەشداربووان: فەڕەنسا و بەریتانیا ڕەسمی هاتوونەتە ناو شەڕ و لێدانی بنکەکانی عێراق و یەمەنیان گرتۆتە ئەستۆ.
وڵاتانی کەنداو: سعودیە، ئیمارات و بەحرەین دژایەتی خۆیان بەفەری بۆ ئێران ڕانەگەیاندووە.
ڕۆڵی تورکیا: ئاشکرا بووە تورکیا لە ۷۲ کاتژمێری ڕابردوو زانیاری داوە بە ئێران.
ئاماری کوژراو و بریندارەکان
بەرەی ئەمریکا و ئیسرائیل: کەمتر لە ۱۰ کوژراو (دوو فڕۆکەی F-15 لە کوەیت کەوتوونەتە خوارەوە بەڵام فڕۆکەوانەکان ڕزگاریان بووە).
بەرەی ئێران: دانپیانان بە ٥٥٠ کوژراو و هەزاران بریندار.
ئامانجە سیاسییەکان و پێشبینییەکان
نەتانیاهۆ: هەوڵەکانی ئێران بۆ تۆڵەکردنەوە لە خودی نەتانیاهۆ شکستی هێناوە.
حیزبوڵا: چاوەڕوان دەکرێت ئیسرائیل "شێخ نەعیم قاسم" بکاتە ئامانج.
کۆتایی جەنگ: سەڵتەنەی عومان پێشبینی دەکات ئێران تا کۆتایی هەفتە چۆک دابدات و خۆی ڕادەست بکات.