
دوای چەندین هەفتە، لەخۆپیشان و ناڕەزایەتی لە ڕۆژئاوای كوردستان دژی كەمكردنەوەی كاتی خوێندنی زمانی كوردی بەردەوام بوون، كە لە پڕۆگرامە نوێیەكەدا بۆ هەر هەفتەیەك تەنها سێ كاتژمێر بۆ وانەی زمانی كوردی دیاریكرابوو، بەڵام دوای ئەو هەموو خۆپیشاندانانە، ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا رایگەیاند: رێککەوتن کرا لەسەر خوێندنی زمانی کوردی لە ناوچەكانی کورد.
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، ڕایگەیاند کە مافە کولتووری و زمانەوانییەکانی کورد بە فەرمی لەلایەن دەوڵەتەوە ناسراون و رێککەوتن لەسەر خوێندنی زمانی کوردی لە ناوچە کوردنشینەکان کراوە.
شەرع ئەم قسەیەی لە چاوپێكەوتنێكی تایبەت لەگەڵ ئەنجوومەنی ئەتڵانتیک لە نیویۆرک کردووە و وتوویەتی کورد بەشێکن لە کۆمەڵگەی سووریا و مافەکانیان دەبێت لە چوارچێوەی دەوڵەتدا بناسرێن.
بە وتەی شەرع، سووریا مێژوویەکی دێرینی لە پێکەوەژیانی فرەنەتەوە و فرەئایینی هەیە و لە هەمان چوارچێوەدا، مەرسوومێک بۆ ناسینی مافە کولتووری و زمانەوانییەکانی کورد دەرکراوە.
سەبارەت بە پەروەردە بە زمانی کوردی، سەرۆکی سووریا رایگەیاند: رێککەوتن لەسەر ئەوە کراوە کە لە ناوچە کوردنشینەکاندا خوێندن بە زمانی کوردی دەبێت.
شەرع ئاشکرای کردووە کە تیمە تەکنیکییەکانی وەزارەتی پەروەردەی سووریا ئێستا خەریکی دارشتنی میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەن.
