
ئاژانسی هەواڵی ئینترفاکس لە زاری ڤیاچێسلاڤ فێدۆریشێڤ، پارێزگاری ناوچەی سامارای ڕووسیای بڵاوی کردەوە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە چەند وێستگەیەکی پیشەسازی لەو ناوچەیە کەوتوونەتە بەر هێرشی درۆنێ ئۆکرانی.
هاوکات، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، کە هێزەکانی ڕووسیا توانیویانە ٢٣٠ درۆنی ئۆکرانی لە ئاسمانی زیاتر لە ١٢ ناوچەی ڕووسیا بخەنە خوارەوە.
