
رێگای كوردستان
موحسن ڕه‌زایی ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتودا ناوچه‌یه‌كی نوێی ده‌ریایی قه‌ده‌غه‌كراو له ده‌ره‌وه‌ی سنوری گه‌روی هورمز ڕاده‌گه‌یه‌نێت و هه‌ر كه‌شتییه‌ك پێشێلی بكات ده‌خرێته لیستی سزاكانه‌وه. ناوبراو وته‌كانی دۆناڵد تڕه‌مپی سه‌باره‌ت به كراوه‌ییی گه‌روه‌كه به درۆیه‌كی گه‌وره وه‌سفكرد و جه‌ختی کرده‌وه كه گه‌روه‌كه به ته‌واوه‌تی داخراوه و هێزه دهریایییهكانی سوپای پاسداران چاودێریی وردی جوڵه‌ی سه‌رجه‌م كه‌شتییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئاماره‌كانی هاتوچۆی ده‌ریایی، له سایه‌ی ئه‌م كۆنترۆڵه توند و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییانه‌دا، ڕێژه‌ی تێپه‌ڕبوونی كه‌شتییه‌كان له گه‌روی هورمزدا له ڕۆژانه زیاتر له سه‌د كه‌شتییه‌وه بۆ ته‌نها حه‌وت بۆ هه‌شت كه‌شتی دابه‌زیوه كه تایبه‌تن به گواستنه‌وه‌ی كاڵا بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ ناوخۆی ئێران. هاوكات له چوارچێوه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنه سه‌ربازییه‌كاندا، سوپای پاسداران موشه‌كێكی پێشكه‌وتوی دژه كه‌شتیی له ئاسمانی كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی ئه‌مریكیدا به سه‌ركه‌وتویی تاقیكردووه‌ته‌وه.
ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییانه له كاتێکدایە كه گه‌روی هورمز خاڵی سه‌ره‌كیی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی جیهانه و به‌رده‌وامیی ئه‌م گرژییانه له نێوان تاران و واشنتن‌دا، بازاڕه‌كانی نه‌وت و ئاسایشی كه‌شتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی خستووه‌ته به‌ر مه‌ترسییه‌كی گه‌وره و بێپێشینه‌وه.
