​پێگەی ئەمریکیی "ئۆکسیۆس" ئاشکرای کرد کە هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل مانۆڕێکی سەربازیی بەرفراوانی بە بەشداریی دەیان فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی سووتەمەنی هەڵگر ئەنجام داوە. مانۆڕەکە ئاسمانی عێراق و سوریای تا سنوورەکانی ئێرانی تێپەڕاندووە، ئەمەش وەک سیناریۆیەک بۆ ئەگەری ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر تاران لێکدەدرێتەوە.

​بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئامانج لەم هەنگاوە پیشاندانی هێز و تواناو ناردنی پەیامە بۆ ئێران.
سەرچاوە ئەمریکییەکان پێیان وایە تەلئەبیب مەبەستی بووە لە ڕێگەی ئەم وروژاندنەوە، ئێران وەڵام بداتەوە و پاساوێک بۆ هێرشی سەربازیی ڕاستەوخۆ بداتە دەستەوە.
​هاوکات، بنیامین ناتنیاهۆ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ باسیان لە ئەگەری ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان کردووە دژی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، بەڵام هۆشدارییەکانی سوپای ئیسرائیل لەبارەی ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنەکان وای کرد ترەمپ لە بڕیارەکەی پاشگەز بێتەوە. لە بەرامبەردا، ناتنیاهۆ دووپاتی کردەوە کە ڕووخانی ڕژێمی ئێران تەنها ڕێگەیە بۆ کۆتاییهێنان بە مەترسییە ئەتۆمییەکان.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا