سەرۆکی ئۆکرانیا لە لێدوانەکانیدا چەندین خاڵی گرنگی سەبارەت بە پەرەسەندنە سەربازییەکان و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا خستەڕوو.
زێلێنسکی رایگەیاند: فەرمانی بە سوپای ئۆکرانیا کردووە هێرشەکانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوورمەودا بۆ سەر ڕووسیا زیاد بکات و بیانگەیەنێتە 1000 هێرش لە ڕۆژێکدا.
جەختی کردەوە: "پێویستە هێرشی زیاتر بکرێت؛ ئامانجێکی دیاریکراو هەیە، و ئێمە ئەم ئەرکە جێبەجێ دەکەین".
زێلێنسکی ئاشکرای کرد کە لەلایەن ئەمریکاوە زانیارییان پێگەیشتووە سەبارەت بەو کۆبوونەوانەی لەم ڕۆژانەدا لە مۆسکۆ بەڕێوەچوون.
ناوبراو لە ڕێگەی تێلیگرامەوە سوپاسی ئەمریکای کرد بۆ پێدانی ئەو زانیارییانە و بۆ ئەو شێواز و ڕەفتارە پێویستەی لە گفتوگۆکان لەگەڵ ڕووسیا بەکاری هێناون، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر لەسەر ناسنامەی بەشداربووان ئاشکرا بکات.
ڕۆژنامەکە بڵاوی کردبووەوە کە جۆن راتکلیف، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا سەردانی مۆسکۆی کردووە بە مەبەستی هۆشداریدان بە ڕووسیا لە ئەنجامدانی هەر هێرشێک بۆ سەر وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ.
ئۆکرانیا لە ئێستادا ڕۆژانە دەوروبەری ٣٠٠ هێرش ئەنجام دەدات.

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا