رێگای كوردستان

​لەکاتێکدا هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی باشتربوونی بژێوی ژیان و سەقامگیریی سیاسی دەکەن، پەرەسەندنی شەڕی میدیایی و ئاڵوگۆڕکردنی تیروتوانج لەنێوان بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، شەپۆلێکی گەورەی بێئومێدیی دروست کردووە.
​بەکارهێنانی زمانی زبرو سوکایەتیکردن بە بە یەکتری و دەرچون لە ڕێزو ئادابی گشتی، تەنیا ژینگەی سیاسی ژەهراوی نەکردووە، بەڵکو درزێکی قووڵی لەنێوان دەسەڵات و خەڵکدا دروست کردووە. 
چاودێران پێیان وایە کاتێک زمانی دیالۆگ دەگۆڕێت بۆ زمانی شکاندنی یەکتری، یەکەم قوربانی ئومێدی گەنجان و سەقامگیریی کۆمەڵایەتییە.
​هاووڵاتیان نیگەرانن لەوەی ئەم ململانێیە لەبری کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێانی کابینەی نوێی حکومەت و کێبڕکێی خزمەتگوزاری، بووەتە هۆی بێئومێدی زیاتری خەڵک و تێکدانی زیاتری یەکڕیزی و ناوماڵی کورد. 
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، ئەگەر هەرچی زووە، سەرکردایەتی هەردوولا کۆتایی بەم جەنگە دەروونییە نەهێنن و زمانێکی بەرپرسانە بۆ چارەسەری کێشەکان نەدۆزنەوە، ئەوکات قەوارەی هەرێمی کوردستان زیاتر دەکەوێتە بەردەم هەڕەشەو مەترسی.

وتاری نووسەران