
نوێنەری ئەمەریكا بۆ عێراق رایگەیاند، هیوادارین عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیچراق ئەركەكانی بێلایەنانە لەعێراق هەڵسوڕێنێ و ئارامی بگەڕێنێتەوە بۆ عێراق.
نێردەی دیپلۆماسیی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی كاندیدی نوێی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نوسیویه‌تی، "هیوای باشترین بۆ سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، عەلی زەیدی، دەخوازێت، لە میانەی کارکردنیدا بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای بەدیهێنانی خواستەکانی سەرجەم هاوڵاتیانی عێراقی هەبێت بۆ داهاتویەکی گەشتر و ئارامتر".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "پاڵپشتی لە خەڵکی عێراق دەکەین لە ئاواتخواستنیان بۆ ئامانجە هاوبەشەکانی پاراستنی سەروەریی عێراق و چەسپاندنی ئاسایشێک کە خاڵی بێت لە تیرۆر و هەروەها بونیادنانی داهاتوویەکی خۆشگوزەران کە ببێتە مایەی سودی بەرجەستە بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکی و عێراقی".
عه‌لی زه‌یدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت له یه‌كه‌م لێدوانی‌دا دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه وه‌ك كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشانكرا رایگه‌یاند، "روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی ده‌وروبه‌رمان له كاره له‌پێشینه‌كانی داهاتومانه، له ڕوی سه‌رچاوه مرۆیی و سروشتییه‌كانه‌وه ده‌رفه‌تێك بۆ حوكمڕانی له چوارچێوه‌ی دیدگای ده‌وڵه‌تێكدا ده‌ڕه‌خسێنین كه له ڕوی ئابورییه‌وه به‌توانا و له ڕوی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئاوه‌دان بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌رنامه‌ی حكومه‌تی داهاتومان ته‌واوكه‌ری هه‌مو ئه‌و هه‌وڵه به‌ره‌كه‌تدارانه ده‌بێت كه دراون بۆ باشتركردنی خزمه‌تگوزاری و واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی، هاوكات هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌ترسییه‌كان و قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان له‌به‌رچاو ده‌گرین، بۆئه‌وه‌ی عێراق وڵاتێكی هاوسه‌نگ بێت له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی".
