ئیدریس سدیق

 

بۆ رۆهان سیفۆ (Rûhan Seyfo ) ی دڵ و دەروون پاکی بێگەرد : بچریکێنە بە بەردەوامی ، هەموو ئان و ساتێك ، بە هێوری و بە نەرمی ، دەبا دەنگە زولالەکەت  خەون و خۆراکی نەیاران ، داگیرکەران و دوژمنان بکات بە قوڕقوشم و ژەهری مار .

ئاپێ مووسا ( مووسا عەنتەر ) ی رۆژنامەنووس و نووسەر و رووناکبیری کوردی باکوور ، لەلایەن ژیتەمی تورکی داگیرکەر لە 1992 / 9 / 20 لە ئامەد تیرۆرکرا ، دەوڵەتی تورك لە فیکەکەی دەترسا ،  دەڵێ : " ئەگەر زمانی دایکی من بونیادی دەوڵەتەکەی تۆ دەهێنێتە لەرزە ؛ کەواتە دەوڵەتەکەی تۆ لەسەر خاکەکەی من بونید نراوە " .

لە سەروبەندی یاسای بەرنامەی ( پلانی چاکسازی رۆژهەڵات ) ی ساڵی 1925 ەوە قەدەغەی زمان و ئاخافتنی کوردی کرا ، لە خوێندنگا ، نەخۆشخانە ، شوێنە گشتییەکان ، بازاڕ و ......

لە مەحال مەحاڵتر ، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تورکێك بکرێت بە مرۆڤ ، ئنجا مرۆڤێکی مۆدیرن ، هاوچەرخ ، مرۆڤدۆست و دیموکراتیخواز ! تورك و تیرۆر دووانەی یەکن ، ماوەی سەد ساڵە فاشیزمی تورك کار بۆ شۆڕکردنەوەی فۆڕمی هزری کۆی مانا و رەفتاری نەتەوەپەرستی بۆنێو ناوەندی کۆمەڵایەتی ، دامەزراوەکانی کۆمەڵگە و دەوڵەت لە تورکیا دەکات ، پاکتاوکردنی کورد ، وەك عورفێکی سیاسیی و تاوان وێنا دەکرێ .

تورکیا دەمێکە رقی ئەستووری لە یانەی ئامەد سپۆرە ، لە 2025 / 9 / 29 ، یەکێتی تۆپی پێی تورکیا سزای بژاردنی 110 لیرەی بەسەر یانەکەدا سەپاند ، بەتۆمەتی بانگەشە و بەرزکردنەوەی دروشمی کوردایەتی ! رەنگە هەندێ کەس وابیربکەنەوە کە ئەمە تەنها کارێکی وەرزشوانییە زۆر بەهەڵە داچوون ، ئەمە سیاسەتێکی قووڵی رەگ داکوتاوی سەدان ساڵەی رژێمی ئەپارتایدی تورکیای رەگەز پەرستە ، بیری چەپەڵ و قێزەونی دەسەڵاتە ، تا ئێستا 12 جار سزادراوە ، بەتایبەتیش پاش بردنەوەی ئەم دواییەی لە بێشیکتاش بە ( 3 - 2 ) و بوو بە هەڵبژاردەی سووپەر لیگی تورکیا .

روهان سیفۆی تەمەن 11 ساڵ ، ئاساییە وەك هەر کەسێك خۆشی و شادی دەرببڕێ و گۆرانی بڵێ :

Ji Serhedê ta Botanê ,

Deng vedide vê dilanê ,

Xort û qîzên nav eşiran ,

Daketine vê maydanê ,

De Lêxa Lêxe , Amedê Lêxe !

Agirê dilê me , tu îro vêxe !

ئەگەر دوێنێ بەرخودان و خۆڕاگری ، چەکی دەستی گەریلاکان بوو ، سەربازگەی دوژمنی داگیرکەری تارومار دەکرد و دەیوت ( گەریلا لێخە ! ) ؛ ئەوا ئەمڕۆ رۆژی رابوونی نەتەوەیی و تێکۆشانی کۆمەڵاێەتیی و سیاسیی لە نەریت و کلتوور و زمان ، زارۆك و گەنجەکان ، بە یەکەوە دەڵێن : " ئامەد سپۆر لێخە ، ئاگری دڵی مە پێخە ، لێخن دەبرا دەلێخن " ! بەرهەمی ئەو تێکۆشانەیە کە بەهای بۆ زمان خوڵقاندووە توانا هونەرییەکەشی لە زمانەکانی عەربی ، فارسی و تورکی رزگاری بووە ، کاتێ هونەر و وەرزش و سیاسەت ئاوێتە ێەکتر دەبن  خەڵکیش خاوەندارێتی دەکات ، ئەو ساتانەیە سەرلەنوێ مێژوو دەنووۆسنەوە .

 تەنها 48 کاتژمێر تێپەڕ نەبوو  بەسەر گۆرانییە مرۆڤدۆستییەکەو مەزنتر لە رەگەزپەرستی ، 5 ملێۆن بینەری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تپەڕاند و هەموو سنوورەکانی بەزاند  بوو بە ترێند و  شۆڕشێکی ئاشتی !

ئەو دەنگە زولالە ، دەنگ و ئاواز و سەدای پەپوولەیەکی کورد ، تەخت و تاجی سوڵتانە عوسمانییە ئیخوانییە بوگەنەکانی هێنایە چۆك و لەرزین ، دەزگە هەواڵگرییەکان  بەرگەیان نەگرت ، بە دەمە گڵاوەکەیان قەپییان لێگرت و گۆرانییەکەیان لە هەژمارەکە سڕییەوە !

 وەك گۆرانییەکەی پێشوو تری ( کینە ئەم ؟  کوردین ئەم ) ی یانەکە و سزادانی .

ئەگەر پەیجێك بسڕنەوە ، ئاساییە بە هەزارانی تر دادەنرێتەوە ، دەنگی رەسەن هەمیشە بە زیندوویی لەناو دڵان دەمینێتەوە .

جوانە مرۆڤ لە پێناو نیشتمان سەربنێتەوە ، بەڵام جوانتر ئەوەیە لە پێناو نیشتمان بژی .

روهان سەیفۆی رچەشکێن ، بەو تەمەنە منداڵییەی ، هێندەی تەواوی سەرکردەکانی کورد عەرشی داگیرکەرانی هەژاند .

سڵاوی گەرمی دڵی پڕ ئومێدی مەی پێشکەش .

تێبینی

هەندێ زانیاری لە google وەرگیراوە .

دووشەممەی

28 / 9 / 2026

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا